AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٨ ١٨:٤٤

ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی هاوکارییە ئیسلامییەکان:

ئازادکردنی داراییەکانی ئەفغانستان پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرە

ئازادکردنی داراییەکانی ئەفغانستان پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێرای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە ئازادکردنی داراییەکانی ئەفغانستان پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرە، وتی: پێک هێنانی سندۆقی دارایی نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان بۆ یارمەتی دان بە خەڵکی ئەفغانستان پێویستە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەی هاوکارییە ئیسلامییەکان، وتی: بێگومان دەوڵەتەکانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و سکرتێری گشتێی ئەو دەتوانن لە پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیر و یارمەتی دان بە خەڵکی ئەفغانستان رۆڵ بگێڕن و لە پێک هاتنی کارەساتی مرۆیی رێگری بکەن.

ئەو وتیشی: ئێمە پێمان وایە ئاسایشی بەردەوام و سەقامگرتوویی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئەفغانستان لە ڕێگای بەشداری گشتیی و پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیرەوە مومکین دەبێت. وەدواخستنی ئەم کارە دەرفەت دەداتە دوژمنانی ئەفغانستان بۆ ئەوەی گەشە بە تیرۆریزم بدەن و کێشەی ئابووری و قەیران بە سەر خەڵکی ئەو وڵاتەدا بسەپێنن.

ناوبراو داکۆکی کرد: هاودەنگی و یارمەتی وڵاتانی دراوسێ بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم و پشتیوانی لە خەڵکی ئەفغانستان و پێک هێنانی داهاتووی ڕوون بۆ ئەوان کاریگەر دەبێت.

News ID 40393

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha